بزووتنەوەی ناڕازی لە دیدی کۆمەڵناسان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-00:56:00 - کۆدی بابەت: 4985
بزووتنەوەی ناڕازی لە دیدی کۆمەڵناسان

ناوه‌ڕۆك

بزووتنەوەی ناڕازی لە دیدی کۆمەڵناسان چییە؟

کۆمەڵناسان ئەم زاراوەیان بۆ کۆشەوەی خەڵکی ئاسایی بۆ گۆڕانە سیاسەتە سەقامگرتووەکان بەکاردەهێنن، دەیەکانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ لە ئەمریکادا بە ناوی دەیەکانی بزووتنەوە ناڕازی بەناوبانگن.

ئەم بزووتنەوانە سەرەتا بە بزووتنەوە شارستانییەوە دەست پێکران و بە بزووتنەوەی دژ بە شەڕی ڤێتنام و بزووتنەوەی ژنان درێژەی پێ درا، بە گشتی دەتوانین بڵێین کە هەرچەندە لە دەیەی ١٩٨٠دا ئاستی کردەیی ڕامیاری کەم بوونەوەیەکی بەرچاوی هەبوو، بەڵام بزووتنەوە ناڕازییەکان وەکو یەکێک لە شێوازە گرینگەکان دەربڕینی بیر و بۆچوون بە ژیانی خۆی درێژەی دا.

بزووتنەوەی ناڕازی کارێکە بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی تا سەبارەت بە بابەتێک کە ئاگاراریان لێی نییە یان هێزی بەرەنگاری لەگەڵ ئەو چەمکەیان نییە و ناتوانن خۆیان رێک خەن و دەنگیان بە گوێی کەسانی تر بگەیەنن، ڕێک بخا، ئەم بزووتنەوانەش وەکو هەموو گروپەکانی فشار ڕەنگە کەسانێکی دەستڕۆشتوو لە ناو حکوومەت یان پەرلەماندا بە مەبەستی گۆڕانی سیاسەتی ڕامیاران و یاسادانەران بەرەو لای خۆیان ڕابکێشن، بەڵام ئەم بزووتنەوانە بە پێچەوانەی گرووپەکانی فشار دەیانەوێ لە ڕێی تاکتیکی ڕەخنە گرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین و کۆ کردنەوەی خەڵک و خۆپیشاندانەوە سەرنجی گشتی خەڵک و دەزاگاکانی ڕاگەیاندن بەرەو لای خۆیان ڕابکێشن و ڕامیاران و یاسادانەران ڕازی بکەن و دەسەڵاتی خۆیان پێیان پیشان بدەن، بزووتنەوەی ئاگادار کردنەوەی خەڵک سەبارەت بە ڤایرۆسی ئایدز بە بزووتنەوەیەکی بەرهەڵستانە دێتە ئەژمار، خەبات دژ بەم ڤایرۆسە، لەلایەن گروپی پزیشکانەوە دەست پێکرا کە چۆنێتی ئەم ڤایرۆسەیان ناسییبوو و زانیبوویان کە چۆن کەسانی تریش تووش دەکات، پاشان دەبوایە کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان ئاگادار بکەنەوە و تێیان بگەیەنن کە زیاتر لە هەر کەسێکی تر ئەم کەسانە ڕەنگە تووشی ئایدز ببن، لە نیوەی هەشتاکاندا کۆمەڵەی هاوڕەگەزوازان کەوتنە ڕو بە یارمەتی کەسایەتییە بەناوبانگەکان توانیان کێشەی ئایدز وەکو کێشەیەکی گشتی بە هەمووان بناسێنن.


سەرچاوەکان



384 بینین